لەڕووی جوگرافیەوە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ لەقەزای سۆرانی هەرێمی کوردستانە، یەکێکە لە بەرچاوترین شوێنی گەشتیاری سروشتی لەهەرێمی کوردستان و عێراق.
گەلی عەلی بەگ بەرزترین تاڤگەی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقە نزیکەی ١٢مەتر بەرزە، دەکەوێتە تەنیشت چیای کۆڕەک کە خۆی ٢٠٧٦ مەترە لە ئاستی دەریاوە تاڤگەکە خاڵی پەڕینەوەی سێ ڕووباری جیاوازە: ڕواندز و سیدەکان و خەلیفان.
تاڤگەکە نزیکەی ٩٥ کیلۆمەتر لەباکوری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە، لەیەکێک شاخاویترین ناوچەدا و لەناو دۆڵە بەناوبانگەکانی سۆراندا کە جۆگەی خێرا و تاڤگەی بچووکی هەیە.